کۆبونەوەی ئاسایی بازنەی دەباشانی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو

09/04/2021

هەڵسوڕاوانی ڕێکخستنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، پشتیوانی خۆیان بۆ هەوڵەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەنجامدانی چاکسازی و باشکردنی دۆخی ئابوری و بوژاندنوەی بازاڕ، دوپاتدەکەنەوە.

بەسەرپەرشتی بەهادین ئەحمەد باژێڕوانی سلێمانی و ئاسۆ ڕەحیم سکرتێری کاروباری باژێڕەکان و شێخ کامیل قادر سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی، ڕۆژی پێنج شەممە، کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی بازنەی دەباشانی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی و بەستنی کۆنفڕانسی نیشتیمانی، گفتوگۆی لەبارەوە کراو بەشداربوان ئامادەییان پیشاندا بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە.

سەبارەت بە هەوڵەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەبوان پشتیوانیان بۆ هەوڵەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دوپاکردوە کە دەچنە خزمەت چاکەی گشتیەوە.


هەواڵی زیاتر