کوێستان محەمەد: موچەمان بۆ (15) هەزار خاوەن پێداویستى تایبەت گەڕاندوەتەوە

05/12/2021

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى رایدەگەیەنێت؛ موچەیان بۆ (15) هەزار خاوەن پێداویستى تایبەت گەڕاندوەتەوە و "کەسانى ناشایتە لە لیستى موچەى خاوەن پیداویستى تایبەت دەرهێنراون و کەسانى شایستە دەخرێنە شوێنیان".

کوێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى، جەخت لە گرنگیدانى وەزارەتەکەى دەکاتەوە بە خاوەن پێداویستى تایبەت و دەستەبەر کردنى مامەکانیان و دەڵێت: دروشممان ئەوەیە وەک مرۆڤێکى تەواو تەماساى خاوەن پێداویستى تایبت دەکەین و برەو بە کار و تواناکانیان دەدەین، لەو چوارچێوەیەشدا (15) هەزار خاوەن پێداویستى تایبەت کە شایستە بون، موچەکانمان بۆ گەڕاندونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بە دۆسیەى کەمئەنداماندا چوینەتەوە و دەستمان کردوە بە پڕۆسەى دروستکردنى ناسنامە بۆیان، پڕۆسەکە لە هەولێر و دهۆک تەواو بوە سلێمانى و هەڵەبجە لە کارکردندایە".

وتیشى: بەپێى یاساى کەمئەندامان دەبێت کەمئەندام ناسنامەى خۆیان پێ بێت، سودى ناسنامەش تەنها بۆ موچە نیە، بەڵکو بۆ دەستەبەر کردنى هەمو ئەو مافانەیە کە لە یاساکەیاندا جێگیر کراوە لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەکان ئەوەش ئەرکى ئەوان لە هێنانى پشتگیرى و رۆتینات کەم دەکاتەوە.


هەواڵی زیاتر