کوێستان محەمەد: كار لەسەر بووژانەوەی کەرتی تایبەت و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان دەكەین

04/06/2023

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت، دەیانەوێت گەنجانی هەرێمی کوردستان هانبدەن ببن بە خاوەن کار و پیشەی خۆیان، بۆیە كار لەسەر بووژانەوەی کەرتی تایبەت و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان دەكەین.

کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ یەکشەممە لەکاتى كردنەوەی سەنتەری راهێنانی پیشەیی لە چەمچەماڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد کە ئامانجیان لە کردنەوەی ئەم جۆرە سەنتەرانە و گرنگیدان پێیان بۆ ئەوەیە گەنجەکانمان فێرە پیشەی جیاجیا بکەین و بتوانن لەگەڵ خۆیاندا چەند کەسێکی دیکەش دابمەزرێنن و "(30%)ى ئەو گەنجانەی بەشدارییان لە خولەکانماندا کردووە ئێستا خاوەن پیشە و کاری خۆیانن".

کوێستان محەممەد ئەوەشی خستەڕو؛ ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوە نێودەوڵەتییانەی کە لە سەنتەرەکانی سەر بە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان خول بۆ گەنجان دەکەنەوە، دوای تەواوبوونی خولەکان، هاوکاری و پێداویستی بۆ دەرچووانی خولەکان دابین دەکەن بۆ ئەوەی ببن بە خاوەن کار و پیشەی تایبەت بە خۆیان و وتیشى: لیژنەکانمان بەردەوام هەڵسەنگاندن بۆ بازاڕ دەکەن، بۆ ئەوەی بزانن لە بازاڕ کام پیشەیە هەلی کار دەڕەخسێنێت بۆ گەنجەکانمان.


هەواڵی زیاتر