چۆمان محەمەد: رێنماییەکەى وەزارەتى رۆشنبیرى جگە لە كەموكوڕی یاسایی، دەبێتە پاشەكشێی راستەقینە لە ئازادی رادەربڕین و زیان بە بۆ ناو و پێگەی هەرێم

18/06/2023

چۆمان محەمەد، رێکخەرى ژورى یاسایی بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ ئەو رێنماییەى وەزارەتی رۆشنبیری دەركردوە تایبەت بە كاری میدیای لە هەرێمی كوردستان، هەمو ئەو دروشمانە بەتاڵ دەکاتەوە کە دەسەڵاتداران لافى ئازادى کارى میدیایى پێ لێدەدەن.

ئاماژە بەوەش دەکات؛ ناوەرۆكی ڕێنماییەكە زیاتر بە ئاراستەى كۆنترۆڵكردنی میدیا و سنوردانان و کۆت و بەندکردنی ئازادی کاری میدیایە لەهەرێمدا و تێیدا رەچاویی یاسای ژمارە 35 ساڵى 2007ى كاری رۆژنامەوانیی نەكراوە و دەشڵێت: لە زۆر بڕگە و بابەتدا ئەم رێنمایە شوێنی یاساییی گرتوەتەوە كە دەبوو بەپێی یاسا رێكبخرێت، بەتایبەت لە بابەتی رەسم و بابەتی سزادانان و سنورداركردن و كۆتی ئازادی و ماف، چونکە بەپێی بنەمایەكی دەستوری عێراق بێت، بەشكردن لەماف و رێكخستنی تەنها بە یاسا دەبێت، كاتێك رێنماییەكە دەخوێنیتەوە ئەوەندەی بۆ چاودێریكردنی و بە ئەمنیكردنی دەزگای میدیاییە ئەوەندە بۆ ڕێكخستن و دیاریكردنی بەرپرسیاریەتی نیە".

هەروەک رەخنەى ئەوە دەکرێت؛ پرسی مۆڵەتدان خزێندراوەتە ناو رێنماییەكە پاش وەرگرتنی رەزمەندی وەزارەتی ناوخۆ، "ئەمەش دەرخەری مەركەزیەتی زیاتر و بارگرانی داراییییە".

هەروەک رونى دەکاتەوە؛ ڕێنماییەکە  سەرباری ئەوەی كەموكوری یاسایی زۆری تێدایە و ئەگەر جێبەجێبكرێت پاشەكشێی راستەقینە دەبینن لە هەرێمی كوردستان لە بابەتی میدیا و ئازادی رادەربڕین كە ئەمەش دیسان دەبێتە پەڵەیەكی رەش بۆ ناو و پێگەی هەرێم.

چۆمان محەمەد، دەشڵێت: پێویستە سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى و تیمە وزارییەکانى هەسێ لایەنى پێکهێنەرى حکومەت، بەچاوێكی دور لەحیزبی بڕواننە ئەم رێنماییە و بەر لەهەنگاونانی كرداری هەڵبوەشێنرێتەوە یاخود گۆرانكاری ریشەی تێدا بكرێت بە راوێژ لەگەڵ رێکخراو و سەندیكای رۆژنامەنوسان و خەڵكانی دڵسۆز و تایبەتمەند.


هەواڵی زیاتر