هۆشیار عومەر: لاوازبونی پێگەى سیاسی و دیپلۆماسی کورد کاردانەوەی گوێ نەگرتن بو لە وڵاتانی دنیا

26/06/2023

لاوازبونی پێگەى سیاسی و دیپلۆماسی کورد، کاردانەوەی گوێ نەگرتن بو لە وڵاتانی دنیا و هەمو ئەودۆخەی بەسەر هەرێمی کوردستاندا هاتوە تاوانەکەی دەسەڵاتدارانى هەرێمن.

هۆشیار عومەر، رێکخەری ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ هەمو ئەودۆخەی بەسەر هەرێمی کوردستاندا هاتوە تاوانەکەی دەسەڵاتدارانى خۆمانە، لە دوای ساڵی (2003) تا ئێستا سیاسەتی هەڵە کراوە لە عێراقدا، هەروەها لەناوخۆی هەرێمیشدا سەرەڕای ئەوەی لە (70%)ـی خەڵکی هەرێم ناڕازییە لە شێوای حکومڕانی، بەڵام هێشتا دەسەڵاتداران بەوجۆرە بەردەوامن و ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیان بەلاوە گرنگ نییە".

ئاماژە بەوەش دەکات: لەبری ئەوەی هەرێمی کوردستان لە روی ئابوری و سەربازی و دیپلۆماسییەوە بەهێزبکرێت، تائێستا نەوت و ئابوری هەرێم کراوە بەئامرازی بەهێزکردنی حزب و کەسەکانی، جگە لەوە ستراتیژ و ئاسایشی نەتەوەیی خۆی نییە لە رابردودا و لە چەند دۆخێکدا وڵاتان هۆشدارییان بەسەرکردایەتی کورد دا، بەڵام گوێیان لێ نەگیرا، بۆیە ئێستا ئەوەى کورد بەسەرى هاتوە لە روی نەوت، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، لاواز بونی سیاسی و دیپلۆماسی هەموی کاردانەوەی گوێ نەگرتن بو لەوڵاتانی دنیا.


هەواڵی زیاتر