شاندێکى ژنانى شەنگال سەردانى ئافرەتانى گۆڕان دەکەن

17/07/2023

شاندێکى ژنانى شەنگال سەردانى ئافرەتانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکەن و پتەوکردنى پەیوەندییەکانى هەردولا و پرسى کۆمەڵکوژى و تاوانەکان دژى ژنانى شەنگال و چارەسەر و رێگرى لە دوبارەبونەوەیان تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ دوشەممە (17/7/2023)، ژناندێکى ژنانى ئێزدى لە شەنگالەوە سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و لەلایەن نوێنەرى ئافرەتانى گۆڕانەوە پێشوازیان لێکرا.
لاى خۆیانەوە نوێنەرانى ژنانى شەنگال رایانگەیاند؛ خۆشحاڵن بەم سەردان و دیدارە، ئامانجیان پتەوکردنى پەیوەندى نێوانمان و پێکەوە وەستانى ئافرەتانە دژى زوڵم و ستەم و جینۆساید بەتایبەت کە لە ساڵوەگەرى تاوانى دژ بە ئێزدییەکان نزیک دەبێتەوە کە ژنان قوربانى و باجى گەورەیان دا.

لاى خۆیەوە سازە عەبدوڵا، وتى: شاندەکەى ژنانى ئێزدی لە شەنگالەوە هاتون و پەیامیان دیدارە لەگەڵ ژنانى پارتە سیاسییەکان و چالاکوانان، ژنانى ئێزدى بە کۆمەڵێک بارودۆخى سەخت تێپەڕیون و ئێمە وەک ئافرەتان و خودى بزوتنەوەى گۆڕان لە ساتەوەختى کارەساتەکەوە پاڵپشت و پشتیوانیانین و لەگەڵ خەم و ئازرەکانیانداین.


هەواڵی زیاتر