ئافرەتانى باکور سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکەن

02/12/2023

شاندێکی ئافرەتانى باکوری کوردستان و بزوتنەوەى گۆڕان دۆخى سیاسى رەوشى ئافرەتانى کورد و ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان و بەردەوامیدان بە خەباتى پێکەوەیی تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە (2/12/2023)، شاندێک کە پێکهاتبون لە نوێنەری هەدەپە و پەرلەمانتار و سەرۆک شارەوانی لە شارەکانی باکوری کوردستان، سەردانی ئافرەتانى ژنانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و لە دیدارێکدا جەخت لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردولا کرا.

هاوکات گفتوگۆ کرا لەبارەى رەوشی ناوچەکە و کوردستان و ئاڵنگاریی و پێشهاتە نوێیەکان بەتایبەت پەیوەست بە رەوشی ژنانی کورد لەسەر ئاستی هەرچوار پارچەی کوردستان، جەخت کرایەوە لەسەر بەردەوامیدان بەکار و خەباتی پێکەوەیی و سەرتاسەری ژنانی کورد لە کوردستاندا.
بزوتنەوەى گۆڕان جەخت دەکاتەوە لەوەى کێشەکانی ئافرەتان، لە کێشەکانی کۆمەڵگە جیاناکرێتەوە، کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و حوکمڕانیەکی دروست، بە بەشداری هاوبەشی ئافرەتان و پیاوان لە هەمو سێکتەرەکانی کار و بەرپرسیارێتی دێتە بەرهەم.


هەواڵی زیاتر