ژووری ڕەوەندی کوردی خۆڕێکخستنەوە و پلانكاری داهاتوو تاوتوێ دەكات

06/07/2025

ژووری ڕەوەندی کوردی بزوتنەوی گۆڕان و ئۆرگانەکانى ژورەکە لە رێگاى وێبنارى زوم کۆبونەوەیەکی تایبەت بە پرسە ناوخۆییەكان و ئایندەی كاری سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و نوێكردنەوە و چلاككردنی ئۆگانەكان ئەنجامدا.

رێکخەرى ژورى رەوەندى کوردى لە كۆبوونەوەكەدا بەرچاوڕونى دا لەبارەى بارودۆخى سیاسی کوردستان و پێشهات و ئاڵنگارییەكان و دوایین ئامادەکارییەکانی خۆ ڕێکخستنەوە، هاوكات تیشکی خستە سەر هەنگاوەکانی ئایندەی بزوتنەوەی گۆڕان و رێكارەكانی خۆنوێكردنەوەی لە دایالۆگێکی هەمەلایەنەدا بۆ ئامادەبوان ڕوون کردەوە، لای خۆیانەوە ‎ئامادەبوانی کۆبونەوەکە بە راشكاوی سەرنج و بۆچونی خۆیان پەیوەست بە تەوەرەکانى کۆبونەوەکە خستەڕو بە ئامانجی دەربازبوون لە قەیرانەكان و دووپاتیان كردەوە كە ئۆرگانەکانى ژورى ڕەوەندى کوردى بەیەکگرتووی کاربکەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان و قۆناغى نوێ و داکۆکیکردن لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەى سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان.

‎هاوكات ئەوەخرایەڕو كە سەرنج و پێشنیاز و بۆچوونە گەڵاڵەكراوەكان بۆ قۆناغی نوێ و بە ئاڕاستەی بەهێزكردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی ڕێکخەری گشتی بکرێت.


هەواڵی زیاتر