ئافرەتانی بزوتنەوەی گۆڕان و پەیەدە پەیوەندییەكان و چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن

11/08/2025

ئەمڕۆ دوشەممە (١١ی٨ی٢٠٢٥) شاندێكی ژنانی پەیەدە كە لە لە بێریڤان محەمەد بەرپرسی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە و شیرین شێخ حەمادە ئەندامی نوسینگەی پەیوەندییەكانی ژنان پێكهاتبوون سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد لە گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی و لەلایەن هەریەك لە پەیام ئەحمەد، نەسرین جەمال، مونیرە عوسمان، سۆز عبدالقادر بابان و گوڵستان محەمەد پێشوازیان لێكرا.
لە كۆبوونەوەیەكی دۆستانەدا پتەوكردنی پەیوەندییەكانی ئافرەتانی هەردولا جەختی لێكرایەوە و گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی سیاسیی و ئاڵنگاریی و پێشهاتە نوێیەكان.
هاوكات دۆخی ژنان و هەڵوێستی نەگۆڕی بزوتنەوەی گۆڕان لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان دووپاتكرایەوە.

 

ئامادەكردن و فۆتۆ: محەمەد ئەحمەد


هەواڵی زیاتر