ژووری ڕەوەندی کوردی قۆناغی نوێ و ئاڵنگارییەكان تاوتوێ دەكات

01/09/2025

ژووری ڕەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان دواین پێشهات و ئاڵنگارییەكان، دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان و هەنگاوەكانی خۆڕیكخستنەوە و بەهێزكردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان وەك پێویستیەكی قۆناغەكە تاوتوێ دەكات.

ڕۆژی یەک شەممە (٣١ی٨ی٢٠٢٥) فوئاد جەمال سەلام، رێكخەری ژووری ڕەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان لە وێبناری زووم لەگەڵ  ئەندامانی ژوور و بەرپرسی ئەنجومەنەکان بە بەشداری ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و گشتی تایبەت بەڕەوەندی کوردی كۆبوەوە بۆ تاوتوێكردنی دواین پێشهاتەكانی (‎دۆخی ناوخۆیی و هەنگاوی نوێی كاركردن، ‎پەیوەندی سیاسی و دیبلۆماسی و هەنگاوی ئایندە لەگەڵ دۆخی سیاسی كوردستان و ئەگەرەكانی ئایندە).

لە كۆبوەوەكەدا رێكخەری ژووری ڕەوەندی کوردی بەبایەخەوە جەختی لە رۆڵی خۆبەخشانی ڕەوەندی کوردی كردەوە و بەپێویستی زانی وەك یەکەیەکی گرنگی بزوتنەوەی گۆڕان رۆڵی كاریگەر بگێڕن بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی بزوتنەوەكە و سەرخستنی بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان.

هاوكات بەشدارانی كۆبونەوەكە سەرنج و پیشنیاز و بۆچوونەكانیان خستەڕو، بەگەڕخستنی تەواوی هەوڵەكانیان بۆ پشتگیری بزوتنەوەی گۆڕان دوپات كردەوە.


هەواڵی زیاتر