ژووری ڕەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان تاوتوێی گۆڕانکاری و دانانی ستراتیژیی داهاتوو دەكات

13/12/2025

ژووری ڕەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆبوونەوەیەکی فراوانی بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیارانی ئۆرگانەکان لە ڕێگەی وێبیناری (زووم) ئەنجامدا بە ئامانجی تاوتوێکردنی گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەکە و داڕشتنی نەخشەی کار بۆ قۆناغی داهاتوو.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رێكخەر و سەرپەرشتیارانی ئۆرگانەکانی ژووری ڕەوەندی كوردی، بەرپرسی ئەنجومەنەکان، و ئەندامانی ژووری ڕەوەندی کوردی ئامادەی بوون، چەند پرسێكی ناوخۆیی گفتوگۆیان لەبارەوە كرا لەوانە گۆڕانکارییە ناوخۆییەکان، پرسی کۆنفرانس و درێژەدان بە بەردەوامی چالاکیی سیاسیی بە دەستپێکردنی زنجیرەیەک چالاکیی نوێ بە ئامانجی زیندووکردنەوەی پەیوەندی و خستنەڕووی پەیامەکانی بزوتنەوەکە لە دەرەوەی وڵات.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی ڕۆڵی ڕەوەندی کوردی لە پشتیوانی و فراوانکردنی کاری سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان لە دەرەوەی هەرێم و ڕێکخستنەوەی کاری سیاسی و بەهێزکردنی ئۆرگانەکان و كاركردن لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەكان و كاركردن لەسەر فراوانكردنی پشتیوانی بۆ دۆزی كورد.


هەواڵی زیاتر