ژووری ڕەوەندی کوردی گۆڕان جەخت لە نوێکردنەوەی شەرعییەتی ئۆرگانەکان دەکاتەوە
05/04/2026
ژووری
ڕەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان، بە مەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی ناوخۆیی و گۆڕانکارییە
سیاسییەکان، بە سەرپەرشتی فوئاد جەمال، ڕێکخەری ژوری ڕەوەندی کوردی و بە بەشداری بەرپرسی
ئۆرگانەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە هەڵسوڕاوە دیارەکان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی زووم ئەنجامدا.
لە
كۆبونەوەكەدا، جەخت لە پێویستیی دەستپێکردنی هەنگاوە کردەییەکان کرا بۆ خۆڕێکخستنەوەی
ناوخۆیی و ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان و گرنگی نوێکردنەوەی شەرعییەتی دامەزراوەکانی بزوتنەوەکە
بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پێگەی ڕاستەقینەی گۆڕان خرایەڕو.
هاوكات
بە وردی لە دۆخی سیاسی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئاڵنگاریەكانی بەردەم بزووتنەوەکە
و پرۆسەی سیاسیی لە هەرێم تاوتوێكرا.
لە
کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بەشداربووان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە ڕەوەندی کوردی پێویستە
ڕۆڵێکی کاریگەرتر بگێڕێت لە پشتیوانیکردنی دۆزە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لە ئاستی
نێودەوڵەتی، هەروەها بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسییەکان و گەیاندنی دەنگی گەلی کورد
بۆ دەرەوە.
ئەم
کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان دایە بۆ زیندووکردنەوەی ئۆرگانەکانی بزووتنەوەی
گۆڕان و داڕشتنەوەی ستراتیژییەتی کارکردنی لە تاراوگە.