گۆڕان پڕۆژەیەكی نیشتمانی و ناسنامەی هاوبەش پێشكەش دەكات

26/04/2026

وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەڵمانیا بەشداری لە کۆبونەوەی بونیادنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (ک.ن.ک) دەكات و تێیدا پڕۆژەیەكی نیشتمانی و ناسنامەی هاوبەش پێشكەش دەكات كە تێیدا جەخت دەكاتەوە سەرئەوەی بەرژەوەندی و ئینتیما بۆ خاک و گەل لە سەرو بەرژەوەندی حیزبییەوە بێت.

لە کۆبونەوەکەدا، كە هەریەك لە پەری ئەحمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و میران ساڵح، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڕەوەندی كوردی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی کۆنسەی کەنەکە، نوێنەرایەتی گۆڕانیان كرد، چەند پێشنیارێکی سەرەکی خستەڕوو لە چوارچێوەی پڕۆژەیەک بە ناونیشانی بەرەو یەکێتیی ستراتیژی و ناسنامەی هاوبەش، کە ئامانجی بەهێزکردنی یەکڕیزی نەتەوەیی کوردە.

لە پڕۆژەكەی شاندی گۆڕاندا ئاماژە بە چەند پێشنیارێكی گرنگ كران لەوانە؛ کارکردن بۆ چەسپاندنی ئاڵای کوردستان وەک یەک هێمای گشتی نەتەوەیی، دامەزراندنی زمانی ستاندارد بۆ پەیوەندییە نەتەوەییەکان، پێشخستنی بەرژەوەندی نیشتمانی لەسەرووی ململا‌نێیە حزبییەکان لەگەڵ دروستکردنی ناوەندێکی دیپلۆماسی هاوبەش بۆ نوێنەرایەتیی یەکگرتووی کورد لە ئاستی نێودەوڵەتی.

وەفدی گۆڕان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە یەکڕیزی و تەبایی زیاتر هەیە، و بەرژەوەندی خاک و گەل دەبێت لەسەرووی هەر ئینتیمایەکی حزبییەوە بن.


هەواڵی زیاتر