ڕەوەندی كوردی؛ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بۆ ڕێکخستنەوە و بەهێزکردن
24/08/2026
لە چوارچێوەی ڕاسپاردەکانی کۆنفڕانسی نیشتمانی و بۆ بەردەوامبوون
لە پرۆسەی خۆڕێکخستنەوە، کۆبوونەوەیەکی هەڵسوڕاوانی ژووری ڕەوەندی کوردی بە سەرپەرشتی
فوئاد جەمال، ڕێکخەری ژوری ڕەوەندی کوردی و بە میوانداری ڕۆڤان سەروەت، ئەندامی ئەنجومەنی
سیاسی، لە ڕێگەی وێبناری زووم ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ناوخۆییەکان، ئاڵنگارییەکان
و هەنگاوە پێویستەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ تاوتوێ کران. هەروەها گرنگی نوێنەرایەتیی
ڕاستەقینەی داواکاری و خواستەکانی خەڵک و بەهێزکردنی ڕێکخستنە ناوخۆییەکان گفتوگۆ
كرا.
هەڵسوڕاوانی بەشدار جەختیان لەسەر پشتیوانی بەرنامەی بزوتنەوەی
گۆڕان و پاڵپشتی هەنگاوەکانی داهاتوو کرد، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک سەرنج، تێبینی و پێشنیاریان
بۆ باشترکردنی پرۆسەی خۆڕێکخستنەوە و ڕێکخستنی ئۆرگانەکان پێشکەش کرد.