وەفدێکی حزبی زەحمەتکێشان سەردانی مستەفا سەید قادریان کرد

14/01/2020

 وەفدێکی حزبی زەحمەتکێشان سەردانی مستەفا سید قادریان کرد و جەختیان لەسەر یەک هەڵوێستی سیاسی سەرجەم پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
لە کۆبونەوەیەکدا،وەفدەکەی حزبی زەحمەتکێشان و مستەفای سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێم، تیشکیان خستە سەر بارودۆخی ئێستای کوردستان بە تایبەتی و ناوچەکە بە گشتی و پرۆسەی چاکسازی کە سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت بە نیازە پیادەی بکەن، لە کابینەی ئێستادا.
هەروەها، جەختیان لە سەریەک هەڵوێستی سیاسی هەموو پارتە سیاسییەکانی کوردستان کردەوە.
هاوکات مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێم،باسی لەوەکرد  پرۆسەی چاکسازیی هەموو لایەک بەنیازن بە جدی کاری لەسەر بکەن. لەم پێناوەشدا هەوڵێک لە ئارادایە بۆ سازدانی کۆبوونەوەیەکی سێ لایەنەی بەشداربووانی حکومەت لە یەکێتی و پارتی و گۆران.


هەواڵی زیاتر