وەزیری ئاوەدانکردنەوە: قۆناغی دووەمی نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکان دەستپێدەکەین

16/01/2020

وەزیری ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاند، دەستدەکەن بە قۆناغی دووەمی نۆژەنکردنەوەی ڕیگاوبانەکان بۆ ئەوەی بتوانن تا وەرزی هاوین بیانخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.
دانا عابدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە میانی بەسەرکردنەوەی ڕێگەی دوسایدی دەربەندی رانیە رایگەیاند، ڕێگەکە پرۆژەیەکی گرنگە بۆ پشدەر و بتوێن، بریارە کاری ڕوناکردنەوەی ڕێگاکەش ئەنجامبدەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، قۆناغی یەکەمی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکانیان تەواوکردووە، لەمساڵیشدا قۆناغی دووەم ئەنجامدەدەدن، بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانیان راسپاردووە، دەرخستەی پیویست بکەن بۆ ئەوەی تا وەرزی هاوین بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
وتیشی، هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی تا تەواوبونی تەمەنی ئەم کابینەیە، سەرجەم ئەو پرۆژانەی پلانیان بۆ داناوە جێبەجێیان بکەن.


هەواڵی زیاتر