رێکخەرانى نوێى ژورەکانى بزوتنەوەى گۆڕان هەڵبژێردران

30/01/2020

تەوەرى یەکەمى کۆبونەوەى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆتایى هات و رێکخەرانى نوێ بۆ چوار ژورى بزوتنەوەکە هەڵبژێردران.

پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنج شەممە (30/1/2020) جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوەوە، تایبەت بە پرسى هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانى شەش یەکەمى کابینەى  نوێى حكومەت و دۆخى ناوخۆیى و رێکخراوەیى بزوتنەوەى گۆڕان.

لە کۆبونەوەکەدا، کاندیدانى نوێ بۆ چوار ژورى بزوتنەوەى گۆڕان پەسەند کران کە بریتى بون لە هەریەکە:

ستەم کامیل، ژوری توێژینەوەی سیاسی
کاردۆ محەمەد، ژوری پەرلەمان
بەختیار عومەر، ژوری  پەیوەندی سیاسی
دڵخواز کاکە ڕەش، ژوری کارگێڕی و دارایی

 

 


هەواڵی زیاتر