ژووری ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانی گۆڕان کێشەی دامەزراندنی پەروەردەی کەرکوک روندەکاتەوە

06/02/2020

ژوری ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان راپۆرتێک لەسەر کێشەی دامەزراندنی پەروەردەی کەرکوک بڵاودەکاتەوە و بە وردی و خشتە هۆکاری کێشەکە دەخاتە ڕوو.

لە راپۆرتەکدا ژوری ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان هۆکاری کەمی رێژەی کورد بۆ دوو هۆکاری سەرەکی دەگەڕێنێتەوە، ئەوانیش رێنماییەکانی دامەزراندن و دابەشکردنی پلە وەزیفیەکان بە سەر ناوچەکاندا.

بەپێی راپۆرتەکە رێنماییەکانی پەروەردەی کەرکوک تەنها لەبەرژەوەندی نەتەوەی عەرەب دانراوە.

ژوری ناوچە دابڕێنراوەکانی گۆڕان دەپرسێت بەرپرسانی کورد کە ئەندامی لیژنەی دامەزراندنەکە بوون بۆچی ئەم رێنماییانەیان قبوڵکردوە.

هەروەها راپۆرتەکە هۆکارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ دابەشکردنی پلە وەزیفەیەکان بەسەر ناوچەکاندا، بەجۆرێک تەنیا قەزای حەویجە لە ناو شاری کەرکوک زیاتری بۆ دانراوە.

بۆ خوێندنەوەی وردەکاری راپۆرتەکە کلیک لێرە بکە


هەواڵی زیاتر