بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ: جوڵەی بازرگانی دەستیپێکردەوە و سبەینێ نزیکە 200 تانکەر بانزین دەگەنە سلێمانی

25/02/2020

شاخەوان ئەبوبەکر  بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ  ڕایگەیاند: لە ئێوارەی ئەمڕۆ 25\2\2020 وە دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران جوڵەی بازرگانی دەستپێکردەوە نزیکە 200 تانکەر بانزین لەدەروازەی باشماغن و سبەی دەگەنە سلێمانی و ڕۆژانە ئاڵوگوری بازرگانی ئاسایی دەبێت.
وتیشی: ڕۆژانە لە یەک کاتدا سەرجەم ئەو کاروانە بازرگانیانەی لە ئێرانەوە دێنە هەرێم دوای پشکنین بۆ شۆفێری بارهەڵگرەکان بە هاوکاری و ئاگاداری ئاسایش دەهێنرێن و بارەکانیان خاڵیدەکەن و ڕێگەنادرێت شۆفێرە ئێرانیەکان تێکەڵی خەڵکی دیکە ببن.


هەواڵی زیاتر