وەزیری بازرگانی: لە (80٪)ی کارەکانی سایلۆى نوێى قوشتەپە تەواو بوە

27/02/2020

کارەکانی سایلۆی‌ نوێی‌ قوشتەپە نزیک دەبێتەوە لە کۆتایی و وەزیری‌ بازرگانی‌ و پیشەسازیش جەخت دەکاتەوە لەوەی کە دەبێت ئاسایشی‌ خۆراکی‌ هاوڵاتیان دەستەبەر بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (27/2/2020) کەمال موسلیم، وەزیری‌ بازرگانی‌ و پیشەسازی‌ سەردانی سایلۆی‌ قوشتەپە لە هەولێر و ژمارەیەک کارگەی‌ بەرهەمهێنانی‌ خۆراک و کەرەستەی‌ پاککەرەوە کرد.

وەزیری‌ بازرگانی‌ و پیشەسازی‌ جەختی‌ کردەوە لە پێویستی‌ دەستەبەرکردنی‌ ئاسایشی‌ خۆراکی‌ هاوڵاتیان و وتی:"پاڵپشتی‌ کارگەکان دەکەین بۆئەوەی‌ بەرهەمەکانیان پێداویستی‌ ناوخۆ پڕبکاتەوە و دەمانەوێڵت سایلۆی‌ قوشتەپە لە وادەی‌ دیاریکراو و پێش هاتنی‌ وەرزی‌ وەرگرتنی‌ گەنمی‌ جوتیاران سایلۆکە بکرێتەوە و گەنمی‌ پێویست لە جوتیاران وەربگرێت".

سایلۆی‌ نوێی‌ قوشتەپە کە (80%)ی‌ کارەکانی‌ تەواو بوە، توانای‌ عەمبار کردنی (40) هەزار تۆن گەنمی‌ هەیە.


هەواڵی زیاتر