کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، سەردانی نما و چیان نەوشیروان مستەفای کرد.

01/03/2020

ئەمڕۆ هەریەک لە چیا نەوشیروان مستەفا و نما نەوشیروان مستەفا لە سلێمانی، پێشوازییان لە ستیڤن فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و شوناس شێرکۆ ئەندامی ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق، ناوچەکە و بەتایبەت پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پێدانی مافەکانی کورد بەپێی دەستور کرایەوە، لە نێویاندا بودجە، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و موچەی فەرمانبەران.

کونسوڵی گشتی ئەمریکا بە پێویستی زانی، مافەکانی کورد لە کابینەی داهاتووی عێراق رەچاو بکرێت.

لە کۆبونەوەکەدا، جەختکرایەوە لەسەر هەنگاوەکانی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت پرسی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.


هەواڵی زیاتر