رێبوار ئەحمەد: دۆخی کۆرۆنا لە سلێمانی لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە

04/03/2020

سەرۆکی لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دۆخی نەخۆشی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە،بەڵام کێشە ئەو هاوڵاتیانەن کە لەئێران بە قاچاغ گەڕاونەتەوە و خۆیان رادەست نەکردوە.
رێبوار ئەحمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان و سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی پارێزگا، لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای (کەی ئێن ئێن) ئاماژەی بەوەکرد، نەخۆشی کۆرۆنا نەخۆشیەکی جیهانیە و گواستراوەیە،هەتا جموجوڵ و چونە دەرەوە هەبێت نەخۆشیەکە بڵاو دەبێتەوە.
لەبارەی رێکارەکانی ئیداری سلێمانی، بەهۆی ئەوەی لەم شارە پێنج حاڵەت تۆمارکراوە، رێبوار ئەحمەد دەڵێت، ئەو رێکارانەی گیراونەتە بەر لە سلێمانی بە قەدەغەکردنی کۆڕ و کۆبونەوە و تێکەڵبونی هاوڵاتیان و داخستنی هەندێک شوێن، رێکاری زۆر باشن، هەروەها دابەشکردنی مەوادی تەندروستی و جل وبەرگی تەندروستی بۆ ناوەندە تەندروستیەکان کارێکی گرنگە.
سەرۆکی لیژنەی تەندروستی کە خۆی چەندین ساڵ ئەزمونی لە بواری پەرستاری و تەندروستیدا هەیە، رێنمای هاوڵاتیان دەکات و دەڵێت باشترین خۆپاراستن لەم نەخۆشیە، خۆپارێزیی کەسییە، واتا کەسەکە پاک و خاوێنی خۆی رابگرێت و تێکەڵ نەبێت و نەچێتە فەرمانگە و شوێنە قەرەباڵغەکان.
رێبوار ئەحمەد دەشڵێت کۆرۆنا هاوشێوەی ئەنفلۆنزایە بەڵام کەمێک قورسترە،هەر ئەم مانگە هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن، لەگەڵ گەرم بونی کەش و هەوا نەخۆشیەکە نامێنێت.
لەبارەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا سەرۆکی لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای دەکات، حکومەتی هەرێم چەند ملیار دینارێکی تەرخان کردوە،هەر پارێزگایەک بڕی ٥٠٠ ملیۆن دینار و ئیدارە سەربەخۆکان بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار.
وتیشی لە شاری سلێمانی نەخۆشخانەی تەرخانکراوە بۆ چارەسەر، کە جێگەی ١٥٠ نەخۆشی تێدا دەبێتەوە و هەموو کەلوپەلێکی تێدایە.
سەرۆکی لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی پارێزگا راشیگەیاند، نزیکەی ٥٠٠ کەس لە سنوری سلێمانی کەرەنتینە کراون، بەڵام کێشەکە ئەو هاوڵاتیانەن کە بە قاچاغ لە ئێران گەڕاونەتەوە و خۆیان رادەستی تیمە پزیشکیەکان نەکردوە.
ئەوە لەکاتێکدایە تا ئێستا شەش کەس لە سلێمانی توشی کۆرۆنا بوون و یەکێکیان کە مامۆستایەکی ئاینییە بەوتەی تەندروستی سلێمانی بەهۆی نەخۆشیەکەوە گیانی لەدەستدا.
رێبوار ئەحمەد: دۆخی کۆرۆنا لە سلێمانی لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە
سەرۆکی لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دۆخی نەخۆشی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە،بەڵام کێشە ئەو هاوڵاتیانەن کە لەئێران بە قاچاغ گەڕاونەتەوە و خۆیان رادەست نەکردوە.
رێبوار ئەحمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان و سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی پارێزگا، لە لێدوانێکدا  ئاماژەی بەوەکرد، نەخۆشی کۆرۆنا نەخۆشیەکی جیهانیە و گواستراوەیە،هەتا جموجوڵ و چونە دەرەوە هەبێت نەخۆشیەکە بڵاو دەبێتەوە.

هەواڵی زیاتر