تونێلی پیرمام بەروی هاوڵاتیاندا دەکریتەوە

11/03/2020

وابریارە لەهەفتەی داهاتوو تونێلی پیرمام بەرووی هاولاتیان دابکریتەوە پرۆژەی تونێلی پیرمام بەگوژمەی ١٥٢٨٣٣٧٦٥ملیۆن دۆلار لەرۆژی ١٢/٩/٢٠١٠ کەوتەبواری جیبەجیکردن وابریاربوو لەماوەی ٢٨١٤ رۆژ پرۆژەکەبەدرێژی ١٠کیلۆمەتر ریگاو تونیل تەواوبکریت بەلام سەرەڕای بونى هۆکارى تەکنیکی ویاسایی ، قەیرانی دارایی هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی پرۆژەی تونیلی پیرمام بوو ، بةلام دوای ئەوەی لەرۆژی ٢٠/٨/٢٠١٩ ئەندازیار دانا عبدالكريم حەمەسالح وەزیری ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجیکردن سەردانی پرۆژەکەی کردوو، بڕیاری وەگەرخستەنەوەی پرۆژەی تونێلی پیرمامی دا .
لە ئێستاشدا وابریارە هەفتەی داهاتوو پرۆژەکە لەمەراسیمێکدا بخرێتە خزمەت هاولاتیان
سودەکانی پرۆژەی تونیلی پیرمام بریتین لە کورتکردنەوەی ریگاکە بەدریژایی ٤ کیلۆمەتر بۆماوەی ١٥ خولەک خزمەت گەیاندن بە (٥)قەزاو چەندین شارۆچکە و گوندنشینەکان و گەشتیارانی ئەو دەڤەرە.
مەریوان مەلا حسن
وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن


هەواڵی زیاتر