وەزیری بازرگانی هەرێم: خواردن و پێداویستی به‌شی پێویست له‌ کۆگاكاندا هه‌یه‌ و پێویست بە شڵەژان ناكات

13/03/2020

وەزیری بازرگانی هەرێم لەبارەی بوونی ڕێژەی خواردن و پێداویستی لە ئەمبارەکانی هەرێمدا دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت تا سێ مانگی داهاتوو پێداویستی هەیە.

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی هەریم ڕاگەیاند " بەشی سێ مانگی داهاتوو سەرجەم خۆراک و پێداویستیەکانی دیکە لە ئەمبارەکانی هەرێمی کوردستان بەزیادەوە هەیە و پێویست بە شڵەژان و قەیران دروستکردن ناکات ".

وتیشی " سەدان بارهەڵگری گەورەی دیکە لە ڕێگان بەرەو هەرێمی کوردستان، بە گەیشتنیان بەشی شەش مانگی دیکە خۆراک و پێداویستی ژیان دێتە هەرێمی کوردستان".

وەزیری بازرگانی هەرێم ئەوەشی بۆ "زەمەن" ئاشکراکرد سبەی کۆبونەوەیەکی گرنگیان لەگەڵ بازرگانەکانی هەرێمی کوردستان هەیە لەسەر ئەو بابەتە .

کەمال موسلیم سەبارەت بە ڕێنماییەکان وتی " لێرەوە داوا لە هاونیشتمانیان دەکەم لە ماڵەکانیان بمێننەوە و ئارام بن، نەشڵەژێن و هەڵپەی دەستخستنی خۆراک و پێداویستی دیکە نەکەن".


هەواڵی زیاتر