وەزیری بازرگانی: بەردەوام خۆراک و پێداویستی دەگاتە هەرێم

18/03/2020

 وەزیری بازرگانی ڕایگەیاند، بە وردی چاودێری بازاڕەکان دەکەن و ڕێگری لە بەرزبونەوەی نرخی کەل و پەل و خۆراک دەکەن، هەر فرۆشیارێک سەرپێچی بکات و نرخ بەزربکاتەوە سزا دەدرێت.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم دوای بەسەرکردنەوەی بازاڕی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ڕێی تیمەکانیانەوە بەردەوام چاودێری بازاڕ دەکەن بۆ ڕێگەگرتن لە بەرزبونەوەی نرخی کەلوپەل و خۆراک، هەر فرۆشیارێک نرخ بەرزبکاتەوە و سەرپێچی بکات سزادەدرێت.

جەختیشیکردەوە لەوەی هاوڵاتیان دڵنیادەکەنەوە کەبەشی چەندین مانگ خۆراک و کەلوپەل و پێداویستی ڕۆژانەی هاوڵاتیان لە کۆگاکاندا هەڵگیراوە و ڕۆژانەش بەردەوام لەڕێی دەروازە سنورییەکان ئەو پێداویستیانە دێنە ناو خاکی هەرێم.
وتیشی، عەلوەی سەوزە و میوە لە شارەکانی هەرێم داناخرێت، بەڵکو میکانیزمێک بۆ شێوازی کارکردنیان دیاریدەکرێت.


هەواڵی زیاتر