چاودێری سنورەکان دەکرێت بۆ ڕێگری هاتنی هاوڵاتی لە ئێرانەوە

18/03/2020

بەمەبەستی ئاگاداربون لە ڕێوشوێنەکانی ڕێگری لە هاتنی هاوڵاتی لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ناحیەێ ئیسێوە لە قەزای پشدەر و سنورەکان بەسەرکرانەوە.
ئەمرۆ چوارشەممە ۲۰۲۰/۳/۱۸ هەریەک لە ابوبکر بایز قائمقامی پشدەر و ابوبکر ئەحمەد بەڕێوبەری ناحیە و هاوسەر وشیار ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسێونی گۆڕان و عقید اسماعیل فەرماندەی ٥ پاسەوانی سنور
مستەفا محمد لێپرسراوی بنکەی ئاسایش سەردانی مەیدانیان بۆ سنوری ناحیەی ئیسێوە لەقەزای پشدەر ئەنجامدا.
بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە دەڵێن: خۆپارێزی و نەچونە دەرەوە چەند گرنگە کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکانیش هێندە گرنگە بۆیە پێوستە هاوڵاتیانیش هاوکاری هێزەکانی ناوخۆ و پاسەوانی سنوربن.


هەواڵی زیاتر