بەڕێوەبەری دەروازەی پەروێزخان: پرۆژەی گواستنەوەی سوتەمەنی لە ئێرانەوە بۆ هەرێم ئامادەیە

22/03/2020


پڕۆژەى گواستنەوەى سوتەمەنى لە ئێرانەوە بۆ هەرێمى کوردستان لە مەرزى پەروێزخان ئامادەیە بۆ کارکرن، بەڕێوەبەرى دەروازە سنوریەکەش رایدەگەیەنێت؛ چاوەڕوانى لایەنى ئێرانین بۆئەوەى پڕۆژەکە بخرێتە کار.

بەپێى نوسراوێکى کۆمپانیاى بلاک پاوەر کە واژۆى بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاکەى پێوەیە و دەست (سبەى) کەوتوە، سەرپەرشتیارى خاڵى سنورى پەروێزخان ئاگادار کراوەتەوە لەوەى سەرجەم کارەکانى شوتینگ تەواو بوە و کۆمپانیاکان دەتوانن لە رێگاى (شوتینگ)ەوە سوتەمەنى لە دەروازە سنورییەکەوە بگوازنەوە و دەڵنیایى ئەوە دەدات کە هیچ گرفتێک لە کوالێتى سوتەمەنیش دروست نابێت بە بەکارهێنانى ئەو رێگەیە.

لاى خۆیەوە عەلى تۆفیق بەڕێوەبەرى دەروازەى سنورى پەروێزخان بە (سبەى) راگەیاند کارەکانى ئەو پڕۆژەیە کۆتایى هاتوە و ئامادەیە بۆ خستنەکار و سود لێوەرگرتنى، بەڵام چاوەڕوانى لایەنى ئێرانین بۆئەوەى کارى پێ بکرێت.

وتیشى:"لەکاتى خستنەکارى ئەو پڕۆژەیە بەو پێیەى لە هەردو بەر خەزان (ئەمبار) هەیە هیچ گرفتێک دروست نابێت و بەریەککەوتنیش رونادات بۆیە گرنگ و پێویستە وەک هەنگاوێکى خۆپارێزى بخرێتەکار بەتایبەت لەم دۆخەدا کە پەتاى کۆرۆنا لە ئارادایە، بۆیە ئەگەر لە ئایندەیەکى نزیکدا لایەنى ئێرانى پڕۆژەکەى نەیخستنەکار و کارى پێ نەکرت پێویستە ئێمە ماڵەکانى ئاڵوگۆڕ رابگرین بۆئەوەى بەناچارى ئەم رێگەیە بەکاربهێنرێت لەپێناو سەلامەتى هەمواندا".



هەواڵی زیاتر