ڤیدیۆ؛ مەراسیمی ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی (17)ی شوبات بەڕێوەدەچێت

02/04/2020

 دوشەممە، نۆیەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی (17)ی شوبات و رۆژانی دوایی بەڕێوەدەچێت.

ئیسماعیل عەبدوڵا، وتەبێژی کەسوکاری شەهیدانی (17)ی شوبات بە (سبەی) راگەیاند: مەراسیمی ساڵیادی شەهیدانی (17)ی شوبات و رۆژانی دوایی، سەعات (10)ی سەر لەبەیانی لەسەر مەزاری شەهید رێژوان، یەکەم شەهیدی خۆپیشاندانەکان بەڕێوەدەچێت.

وتیشی :"سەعات سێی سبەینێ لە هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی مەراسیمێکی تایبەت رێکدەخرێت و وتاری کەسوکاری سەرجەم شەهیدانی خۆپیشاندانەکان پێشکەش دەکرێت، هەر لە مەراسیمەکەدا سێ خەڵات بەسەر سێ کەسایەتییدا دابەش دەکرێت کە بەردەوام پشتیوانی کەسوکاری شەهیدان بون".

سلێمانی/ بڕیار نامیق


.

 

 

 


هەواڵی زیاتر