کەرەنتینەی ھەورامان چۆڵکرا

05/04/2020

دوای تێپەڕاندنی کاتی پێوست و نێگەتیڤ بونی پشکنینەکانیان سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی لە کەرەنتینەی بیارابون چونەوە ماڵەوە.
حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە میدیای گۆڕانی ڕاگەیاند: سەرجەم ئەو ھاوڵاتیانەی لە کەرەنتینەی بیارە بوون پشکنینەکانیان نێگەتیڤ بوون، ژمارەیان ٤٨ ھاوڵاتیە بوو ئەمشەو سەرجەمیان گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان.

وتیشی: بە پێویستی دەزانین دەستخۆشی لەهەموو ئەو بەرێزانە بکەین کە شەو ڕۆژ بە بەردەوامی خزمەتیان لەم کەرەنتینە کردوە٫ سەرجەم پزیشک و کارمەندی تەندروستی و ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و لیژنەکانی پارێزگا و قائمقامیەت و سەربازە ونەکان و خۆبەخشەکان و ھەر بەرێزێکی دیکە.


هەواڵی زیاتر