ئەوقافی سلێمانی کاتی کردنەوەی مزگەوتەکان ئاشکرا دەکات

23/04/2020


بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ڕایگەیاند،گفتوگۆمان لەگەڵ لیژنەی ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی کردوە ئەگەر لە رۆژی ٢ ی ئایار حکومەتی هەرێم مزگەوتەکان نەکاتەوە ئەوا لە سلێمانی بکرێتەوە.

فەریدون غەریب بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ڕاگەیاند،ئەگەر هەتا دووی ئایار توشبووی نوێ تۆمارنەکرا،ئەوە بڕیار لە کردنەوەی مزگەوتەکان دەدەن.

وتیشی لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکان کۆبونەوەتەوە و داوای کردنەوەی مزگەوتەکانیان کردوە،بەڵام تەندروستی دەڵێن کردنەوەی مزگەوت و بازاڕەکانیش مەترسیدارە و ئەگەری هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا کاریگەرییەکانی دەربکەوێت.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ژمارەیەک مامۆستای ئاینی و هاوڵاتیان لەبەردەم قایمقامیەتی سلێمانی گردبونەوە و داوای کردنەوەی مزگەوتەکانیان کرد.

هەروەها بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەریەکە لە وەزیرانی تەندروستی و ئەوقاف و سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی لەبارەی کردنەوەی مزگەوتەکان ئەنجامبدەن.


هەواڵی زیاتر