وەزیری‌ بازرگانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ئارد پێکدەهێنێت

25/04/2020


وەزیری بازرگانی و پیشەسازی‌، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر بەشە ئاردی هاوڵاتیان پێکدەهێنێت.

بەپێی فەرمانی وزاریی ژمارە (1110) کە لە رۆژی (24/4/2020) دەرچوە و وێنەیەکی دەست (سبەی) کەوتوە، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بە بەشداریی ئەندامێکی داواکاری گشتی، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی لەسەر جۆر و کوالێتی ئارد پێکهێناوە کە لە چوارچێوەی کۆبۆنی خۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.

لیژنەکە بە سەرۆکایەتی کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی و ئەندامێتی، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی، راوێژکارێکی یاسایی، دو سەرۆکی پشکنەری تاقیگەیی و ئەندامێکی داواکاری گشتییە و لە ئەمڕۆوە دەستبەکار دەبن، بۆ بەدواداچونی جۆر و کوالێتی ئەو ئاردەی کە بە کۆبۆنی خۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.


هەواڵی زیاتر