فراکسیۆنی گۆڕان هەڵوێستی خۆی لەسەر لابردنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران ڕاگەیاند

06/05/2020

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران نین و بەشێک نابن لەو پرۆسەیە.

لە نامەیەکەدا کە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی ناردوە،فراکسیۆنی گۆڕان داواشیکردوە،بڕگەی لابردنی پارێزبەندی لە کارنامەی دانیشتنی سبەینێ پێنج شەممە لاببرێت.

فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەوەشکردوە،گرنگە لەبری لابردنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران بابەتی موچە و گەندەڵی خاڵە سنورییەکان بخرێتە بەرنامەی کارەوە و گفتوگۆی لەسەر بکرێت و بەرپرسانیش ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بن.

ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا بابەتی لابردنی پارێزبەندی ژمارەیەک پەرلەمانتار بخرێتە دەنگداندانەوە و ئەوەش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتۆتەوە.



هەواڵی زیاتر