وەزارەتی دارایی موڵکی ڕەهنی کۆمپانیا قەرزدارەکان دەفرۆشێت

12/05/2020

پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە موڵکە ڕەهنەکانی کۆمپانیا قەرزدارەکان بفرۆشێت.

جەلال محەمەد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی پاڵپشت بە هەردوو یاسایی ژمارەی 43 ی ساڵی 1971ی تۆماری خانوبەرە و یاسای ژمارە 56 ساڵی 1977 بڕیاریداوە سەرجەم موڵکە ڕەهنەکانی کۆمپانیا قەرزدارەکان بفرۆشێت.

ئاشکراشیکردوە هەروەها وەزارەتی دارایی دەست بەسەر ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەی کۆمپانیا قەرزدارەکاندا دەگرێت تا ئەو کاتەی قەرزەکانیان دەگەڕێننەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە بڕی 820 ملیار دیناری حکومەت لای هەندێک کۆمپانیا و سەرمایەدارە و تا ئێستا نەیانگەڕاندۆتەوە بۆیە بەپێی یاسای چاکسازی دەبێت لێیان وەربگرێتەوە ئەگەر نا دەست بەسەر موڵکە ڕەهنەکانیاندا دەگیرێت.


هەواڵی زیاتر