بڕیاردرا بە دواخستنی وەرگرتنەوەی قیست لە سودمەندانی پرۆژەی قەرزی بچوک

18/05/2020

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلاتی نوسراوێکی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات بەمەبەستی لیخۆشبوونی رێژەی (50%) لەو بڕە پارەی( قەرزی بچوک) كە ماوە بگەرێتەوە، لەو سوودمەندانەی كە كۆچی دواییان كردووە.
 
ئەمرۆ لە کۆبونەوەیەکدا کە (کوێستان محەمەد) وەزیری کاروکاروباری کۆمەلایەتی ئامادەی بوو، بڕیاردرا بە دواخستنی وەرگرتنەوەی قیست لەسەرجەم سودمەندانی پرۆژەی قەرزی بچوک لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە روبەروی خاوەن پرۆژەکان بوەتەوە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، نوسراوێک ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت، بە مەبەستی لیخۆشبوون لە ڕیژەی (50٪) ی ئەو بڕە پارەیەی کە ماوە بیگەڕیننەوە لەو سودمەندانەی کە کۆچی دواییان کردووە، بە مەرجێک هەموو پارەکە بەیەک گوژمە بگەرێتەوە لە ماوەیەکی دیاریکراودا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، باس لە هەماهەنگی زیاتر کراوە لەگەڵ رێکخراوی (GIZ)ی ئەڵمانی بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆژەی بچوک بۆ گەنجانی (خانەخوێ، ئاوارە، پەناهەندە)، لە ساڵانی داهاتودا.

 


هەواڵی زیاتر