کەریم عەلی: بەشێکی دیکە لە پرۆژەی دووسایدی کەلار سلێمانی قیردەکرێت

18/10/2022

ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رایدەگەیەنێت؛ بەشێکی دیکە لە پرۆژەی دوسایدی (کەلار – سلێمانی) قیردەکرێت کە درێژێکەی نزیکەی چوار کیلۆمەترە.

ئەمڕۆ سێشەممە (18/10/2022)، کەریم عەلی، ئەندامی ئەجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنى گۆڕان رایگەیاند: لە دیوی ناحیەی باوەنورە وە بە ئاڕاستەی دەربەندیخان بەشێکی دیکە لە پرۆژەی دوسایدی (کەلار – سلێمانی) قیردەکرێت کە درێژێکەی نزیکەی چوار کیلۆمەترە، ئەمەش دوای ئەوەی لە دو مانگی رابردودا بە هەوڵەکانمان کارکردن لە پرۆژەکە دەستیپێکردەوە و زیاد لە سێ کیلۆمەتر پرۆژەکە قیرکراوە کرایەوە .

ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى پارێزگا ئاماژە بەوەش دەکات؛ تەنها گرفتی پڕۆژەکە پێنەدانی پارەی نەختینەییە بۆ تەواوکردنی کارەکانی پرۆژەکە و ئێمە لە هەوڵەکانى پێشودا جەختمان لەوە کردوەتەوە کە هەفتانە و مانگانە پارەى نەختینە بۆ کۆمپانیاى جێبەجێکار خەرج بکرێت، لەپێناو بەردەوامیدان بە کارەکان و تەواو کرددنى زۆرترین بەشى پڕۆژەکە.


هەواڵی زیاتر