بەریتانیا؛ دیدارى وەفدێکی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرپرسانى پارتی کرێکاران

04/05/2024

وەفدێکی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری دوو کۆبونەوەی  پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەکەن لە باڵەخانەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و لە چەند دیدارێکدا کێشەی رەوەندی کوردی و چەند پرسێکى دیکە لەگەڵ بەرپرسانى پارتەکە و پەرلەمانتارانى.

وەفدەکەى بزوتنەوەى گۆڕان کە پێکهاتبوون لە فەرهاد مارف بەرپرسی پەیوەندیەکانی ژووری رەوەندی کوردی و خەبات غەفوور ئەندامی ژووری رەوەندی کوردی و بەرپرسی خانمان لەو دو کۆبونەوەیەى پارتی کرێکارانی بەریتانیا کە لە باڵەخانەی پەرلەمانی بەریتانیا تایبەت بە هەڵبژاردنى شارەوانیەکان و رێزگرن لە جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەشدارییان کرد.

لە چوارچێوەى کۆبونەوەکاندا وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان دیدار و گفتوگۆى لەگەڵ چەندین کەسایەتی سیاسی پارتەکە ئەنجامدا بۆ تاوتوێى چەند پرسێکى سیاسى و گەیاندنى کێشەی ڕەوەندی کوردی.


هەواڵی زیاتر