پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕۆژی ئاڵای كوردستان

17/12/2025

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا ڕایدەگەیەنێت؛ لەكاتێكدا یادی ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان دەكەینەوە، نیشتمانەكەمان لەبەردەم وەرچەرخان و ئاڵنگاری گەورەی ناوچەیی و ناوخۆییدایە. ئاڵای كوردستان لای ئێمە تەنها هێمایەكی نەتەوەیی نیە، بەڵكو پەیمانی پاراستنی شكۆی مرۆڤی كورد و دابینكردنی دادپەروەریە.

دەشڵیت: لەم ڕۆژەدا، ئەوە بیر دەهێنینەوە كە پێویستە لەژیر سایەی ئاڵای كوردستاندا هەموو تاكێكی ئەم گەلە بە ئازادی بژی، ژیان و بژێوی و كەرامەتی هاوڵاتی پارێزراوبێت و یاساش وەك یەك بەسەر هەموواندا جێبەجێ بكرێ. پێویستە ئەم ڕۆژە هاندەری ڕیگرتن بێت لەوەی سامانی ئەم وڵاتە بەهەدەربدرێت و تەنها دەسەڵات لە خێر و بیری ئەم نیشتمانە سودمەندبن و زۆرینەی خەڵك و مووچەخۆران لە میحنەتدا بژین.

 

دەقی پەیامەكە:

پەیامی ڕۆژی ئاڵای كوردستان
هاونیشتمانیانی خۆشەویست

ئەمڕۆ (17)ی كانوونی یەكەم، لەكاتێكدا یادی ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان دەكەینەوە، نیشتمانەكەمان لەبەردەم وەرچەرخان و ئاڵنگاری گەورەی ناوچەیی و ناوخۆییدایە. ئاڵای كوردستان لای ئێمە تەنها هێمایەكی نەتەوەیی نیە، بەڵكو پەیمانی پاراستنی شكۆی مرۆڤی كورد و دابینكردنی دادپەروەریە.

بۆ بەشەكاوە ڕاگرتنی ئاڵای كوردستان و پاراستنی شكۆی نیشتمان، ئەركمانە كار بكەین بۆ بە دامەزراوەكردنی وڵات و كاراكردنەوەی پەرلەمانێكی بەهێز و كاریگەر كە نوێنەرایەتیكردنی ڕاستەقینەی هاوڵاتیانی كوردستان بێت و چاودێری حكومەت بكات.

لەم ڕۆژەدا، ئەوە بیر دەهێنینەوە كە پێویستە لەژیر سایەی ئاڵای كوردستاندا هەموو تاكێكی ئەم گەلە بە ئازادی بژی، ژیان و بژێوی و كەرامەتی هاوڵاتی پارێزراوبێت و یاساش وەك یەك بەسەر هەموواندا جێبەجێ بكرێ. پێویستە ئەم ڕۆژە هاندەری ڕیگرتن بێت لەوەی سامانی ئەم وڵاتە بەهەدەربدرێت و تەنها دەسەڵات لە خێر و بیری ئەم نیشتمانە سودمەندبن و زۆرینەی خەڵك و مووچەخۆران لە میحنەتدا بژین.

لەم ڕۆژەدا سڵاو و وەفا بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەنێرین
هەر بەرز و شەكاوەبێت ئاڵای كوردستان

بزوتنەوەی گۆڕان
ڕۆژی ئاڵای كوردستان
١٧ی ١٢ی٢٠٢٥


هەواڵی زیاتر