مامۆستا عەلی باپیر لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە دانا ئەحمەد مەجید کرد

19/02/2026

D هەواڵ و چالاکی

ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/2/2026) مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامداو، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنفڕانسی نیشتمانی و هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد.

لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری پیرۆزبایی لە دانا ئەحمەد مەجید کرد، بەهۆی هەڵبژاردنی وەک ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکە و هیوای سەرکەوتنی بۆخواست.

ڕۆژی دوشەممەی ڕابردو لە شاری کەرکوک، کۆنفڕانسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە سەرکەوتویی گرێدرا، تێیدا ڕێکخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەکە هەڵبژێردران.


هەواڵی زیاتر