ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی پیرۆزبایی لە جێگرانی سەرۆک وەزیران دەکات
17/10/2026
D هەواڵ و چالاکی
دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، پەیامی
پیرۆزبایی ئاڕاستەی جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کرد بەبۆنەی وەرگرتنی
ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیەکانیان و تێیدا هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت لە خزمەتکردنی
هاوڵاتیان و بەهێزکردنی کاری دامودەزگاکان و چەسپاندنی هاوبەشی نیشتمانی و لێکتێگەیشتن
لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە پەیامەكەدا رێكخەری گشتی ئاماژەی بەوەکردووە: بەناوی خۆم
و بزوتنەوەی گۆڕانەوە، پیرۆزبایی دڵسۆزانەتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ
دەخوازم بۆ سەرکەوتن لە بەرپرسیارێتییەکانتان، خزمەتکردنی خەڵکی عێراق لەسەرجەم پارێزگاکان
و هەرێمی کوردستان، و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکانی و بەدیهێنانی ژیانێکی شكۆمەندانە
و ئایندەیەکی باشتر.