بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی داوا ڕەواکانی خەڵکی خانەقین دەكات

26/02/2026

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی داوا ڕەواکانی خەڵکی خانەقین دەكات و لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ دەربڕینی پشتیوانی بڵاویكردەوە دەڵێت: بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە هەوڵەکانی گۆڕینی دۆخی ئیداریی ناحیەی جەلەولا و دابڕاندنی لە قەزای خانەقین، ئەم پێشهاتە، وەک پێچەوانەی بنەما دەستوورییەکان و میکانیزمە هاوبەشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد سەیر دەکەین.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: وێڕای پشتیوانی تەواومان بۆ داوا ڕەوا و مەدەنییەکانی خەڵکی خۆڕاگری خانەقین، داوا لە نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەین، کە بە یەکڕیزی و هەڵوێستێکی نیشتمانییەوە؛ ڕووبەڕووی ئەم پێشێلکارییانە ببنەوە و ڕێگە نەدەن ئیرادەی سیاسی بەسەر دەستوور و مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستاندا زاڵ بێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
بزوتنەوەی گۆڕان: پشتیوانی داوا ڕەواکانی خەڵکی خانەقین ین
بزووتنەوەی گۆڕان بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە هەوڵەکانی گۆڕینی دۆخی ئیداریی ناحیەی جەلەولا و دابڕاندنی لە قەزای خانەقین، ئەم پێشهاتە، وەک پێچەوانەی بنەما دەستوورییەکان و میکانیزمە هاوبەشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد سەیر دەکەین.
ئەم هەنگاوە، دژی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق و هەوڵێکی مەترسیدارە بۆ سەپاندنی گۆڕانکاریی دیمۆگرافی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم. ئەم جۆرە بڕیارانە نیشانەی پابەندنەبوونە بە دەستوور و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەولێر و بەغدا .
ئێمە وێڕای پشتیوانی تەواومان بۆ داوا ڕەوا و مەدەنییەکانی خەڵکی خۆڕاگری خانەقین، داوا لە نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەین، کە بە یەکڕیزی و هەڵوێستێکی نیشتمانییەوە؛ ڕووبەڕووی ئەم پێشێلکارییانە ببنەوە و ڕێگە نەدەن ئیرادەی سیاسی بەسەر دەستوور و مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستاندا زاڵ بێت.

بزووتنەوەی گۆڕان
٢٦ی شوباتی ٢٠٢٦




هەواڵی زیاتر