بزووتنەوەی گۆڕان: چارەسەرکردنی کێشەکانی شەنگال و ئازارەکانی خوشک و برا ئێزیدییەکانمان پێویستە ڕیشەیی و کرداری بن
03/08/2026
ڕاگەیەندراوی فەرمی
بزووتنەوەی
گۆڕان ڕایدەگەیەنێت؛ دوازدە ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یەکێک لە تاوانەکانی مێژووی هاوچەرخی
گەلەکەمان، کە بووە هۆی کۆمەڵکوژکردنی سەدان کەس لە خوشک و برایانی ئێزیدیمان، ئەم
تاوانە، هەوڵێکی بەرنامەبۆداڕێژراو بوو بۆ سڕینەوەی پێکهاتەیەکی ڕەسەنی ئایینی و نەتەوەیی
لەسەر خاکی .
بزووتنەوەی
گۆڕان، لەم یادە پڕ ئازارەدا، وێڕای دانەواندنی سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی قوربانیانی
شەنگال، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە چارەسەرکردنی کێشەکانی شەنگال و ئازارەکانی خوشک
و برا ئێزیدییەکانمان پێویستە ڕیشەیی و کرداری بن و پاراستنی ناسنامە و مافەکانیان
ئەرکێکی نیشتمانییە و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە کارەساتانە.
بەیاننامەی
بزووتنەوەی گۆڕان لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان
هاونیشتمانیانی
خۆشەویست،
خوشک
و برایانی ئێزیدی،
ئەمڕۆ
دوازدە ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یەکێک لە تاوانەکانی مێژووی هاوچەرخی گەلەکەمان. لە ٣ی
ئابی ٢٠١٤، ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش شاڵاوێکی دڕندانە و نامرۆڤانەی کردە سەر قەزای
شەنگال، کە بووە هۆی کۆمەڵکوژکردنی سەدان کەس لە خوشک و برایانی ئێزیدیمان، ڕفاندنی
هەزاران ژن و منداڵ، و ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەسی دیکە.
ئەم
تاوانە، هەوڵێکی بەرنامەبۆداڕێژراو بوو بۆ سڕینەوەی پێکهاتەیەکی ڕەسەنی ئایینی و نەتەوەیی
لەسەر خاکی خۆی، کە تێیدا بەهۆی نەبوونی هێزێکی نیشتمانیی یەکگرتووەوە باجەکەی بە هاووڵاتیانی
بێتاوان درا. بزووتنەوەی گۆڕان، لەم یادە پڕ ئازارەدا، وێڕای دانەواندنی سەری ڕێز و
نەوازش بۆ گیانی پاکی قوربانیانی شەنگال، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە چارەسەرکردنی کێشەکانی
شەنگال و ئازارەکانی خوشک و برا ئێزیدییەکانمان پێویستە ڕیشەیی و کرداری بن و ئیدارەدانی
شەنگال دەبێت بدرێتەوە دەست خەڵکی ناوچەکە.
ئێزیدییەکان
پێکهاتەیەکی ڕەسەن و دانەبڕاوی گەلەکەمانن. پاراستنی ناسنامە و مافەکانیان ئەرکێکی
نیشتمانییە و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە کارەساتانە، تەنها بە بەدامەزراوەییکردنی
هێزی پێشمەرگە و دورخستنەوەی ململانێ حزبییەکان لە پرسە چارەنووسسازەکان دەکرێت.
سڵاو
لە گیانی پاکی شەهیدانی شەنگال و خۆڕاگریی ئێزیدییەکان.
بزووتنەوەی
گۆڕان
٣ی ئابی ٢٠٢٦