دانا ئەحمەد مەجید: مامۆستایان بزوێنەر و داینەمۆی گۆڕانكارین
14/03/2026
D هەواڵ و چالاکی
دانا ئەحمەد مەجید ڕایدەگەیەنێت: هەر گۆڕانكارییەك بەبێ گۆڕانكاری و چاكسازی لە كەرتی پەروەردە بەرهەمدار نابێت، هەر گۆڕانكارییەكیش لە كەرتی پەروردە بێ ڕۆڵی كاریگەری مامۆستایان بێ ئەنجام دەبێت، لەم سۆنگەیەوە مامۆستایان و كۆی پڕۆسەی پەروەردە پێگەی تایبەتیان هەیە لە بەرنامەی سیاسی و پڕۆژەی بزوتنەوەی گۆڕاندا، هەمیشە گۆڕان پشتگیری داخوازی ڕەوای مامۆستایان و فێرخوازان پێشخستنی كەرتی پەروەردە دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە (١٤ی٣ی٢٠٢٦)، دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری گشتی گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی لە سلێمانی، پێشوازی كرد لە ئەنجومەنی سلێمانی ڕایەڵەی مامۆستایانی بزوتنەوەی گۆڕان و لە دیدارێكدا ئەنجومەنەكە پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنفرانس و هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانیانیان دوپاتكردەوە و جەخت كرایەوە كە ڕێكخستنەوە و بەهێزبوونەوەی گۆڕان ڕۆڵ و كاریگەری دەبێت لەسەر كۆی كایەكان.
لای خۆیەوە دانا ئەحمەد مەجید، جگە لە خستنەڕوی دوایین پێشهاتەكان و دۆخی ناوخۆیی، ئاماژەی بە گرنگی و كاریگەری كەرتی پەروەردە كرد لە پڕۆسەی گۆڕانكاری و پێگەیاندنی نەوەیەكی هۆشیار و پێشخستنی وڵات، هاوكات رۆڵی مامۆستایانی گۆڕانی لە كەرتەكە بەرز نرخاند و هانی دان بەشداری كارایان هەبێت لە چالاكیەكان و پشتگیری داخوازی ڕەوای مامۆستایان و فێرخوازان پێشخستنی كەرتی پەروەردە.