کونسوڵی گشتی ڕوسیا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات
13/04/2026
D هەواڵ و چالاکی
ئەمڕۆ دووشەمە، ماکسیم ڕووبین (Maxim Rubin) کونسوڵی گشتی دەوڵەتی ڕووسیای
فیدڕاڵ سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی لە شاری سلێمانی کرد و لەلایەن دانا
ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتی پێشوازی کرا.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، کونسوڵی گشتی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان
پیرۆزبایی بەستنی کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و ئەندامانی
جڤاتی نیشتمانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
لای خۆیەوە، رێکخەری گشتی گۆڕان بەخێرهاتنی شاندی كۆنسوڵخانەی
رووسیای کرد و، وەک یەکێک لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییە چالاکەکان وەسفی کردن، کە پەیوەندیەکی
تەندروستیان لەگەڵ دامەزراوە حکومی و حزبی و ئەکادیمییەکانی هەرێم هەیە.
لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لە پاراستنی سەروەریی خاکی هەرێم
و عێراق ئاسایشی ناوچەکە لەو ئاڵۆزی و هێرشانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە. لەو بارەیەوە
هەوڵەکان بۆ هێنانەدی ئاشتیەکی بەردەوام بە پێویستی قۆناغەکە باسکرا، کە ئاشتی و سەقامگیری
لە بەرژەوەندی هەموو لایەنەکە.
لەبارەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و ئیتحادی، دانا ئەحمەد
مەجید رێکخەری گشتی گۆڕان داوای کرد باڵوێزخانە و کونسوڵخانەی رووسیا لە عێراق و هەرێمی
کوردستان ڕۆڵی کاریگەری خۆیان ببین لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پاراستنی
مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان، بەتایبەت پارێزگاریکردنی لە تایبەتمەندییەکانی
سیستمی فیدڕاڵی لە عێراقدا.