ڕێکخەری گشتی گۆڕان تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفا لەسەر مەزاری شەهیدانی کیمیاباران دادەنێت
16/03/2026
D هەواڵ و چالاکی
ئەمڕۆ دوشەممە (١٦ی٣ی٢٠٢٦)، دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە یاوەری وەفدێکی هاوڕێی لە جڤاتی نیشتمانی و مەكۆی هەڵەبجە و هەڵسوڕاوان، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد.
لە ڕێوڕەسمی (٣٨)ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا، ڕێكخەری گشتی تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر مەزاری شەهیدانی کیمیاباران دانا.