رونکردنەوەیەک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە
23/04/2026
ڕاگەیەندراوی فەرمی
گرێدانی كۆنفراسی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری کەرکوک (١٦ی شوباتی ٢٠٢٦)، لە ڕووی كات و شوێن و ئەنجامدانی ڕێکاری پەسەندكردنی سەركردایەتی (جڤاتی نیشتیمانی) و، پەسەندكردنی پەیرەوی ناوخۆ(دەستوری گۆران) دروست و یاساییە، هەروەک لە بڕیاری دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، كە لە بەرواری ۲٠۲٦/۳/۲٤ دەرچوە ئاماژەی پێکراوە.
لەو سۆنگەیەوە، هەر هەنگاو و بڕیارێک لەدوای ناوەڕۆکی ئەم نووسراوی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەوە دەرچووبێت، هیج بنەمایەکی نیە و بە ڕێکاری ئسوڵی و یاسایی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
٢٣ی ٤ی ٢٠٢٦