ڕێکخەری گشتی گۆڕان بۆ دەربڕینی هاوخەمی سەردانی مامۆستا لەتیف هەڵمەت دەكات

06/09/2026

D هەواڵ و چالاکی

بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو (سورەیا عەلی)، دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، بە یاوەریی شاندێک لە ئەنجومەنی سیاسی سەردانی ماڵی شاعیری گەورە و دیاری کوردستان، مامۆستا لەتیف هەڵمەتی کرد.
لە سەردانەکەیدا، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی و بزووتنەوەکەی بۆ مامۆستا لەتیف هەڵمەت دوپاتكردەوە و داوای لە خوای گەورە کرد ڕوحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، هاوکات هیوای خواست ئەمە دواناخۆشییان بێت و ئارامی، سەبووری و تەندروستی بە مامۆستا لەتیف هەڵمەت ببەخشێت.


هەواڵی زیاتر