رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان تاجەگوڵینە لەسەر ئارامگەی قادر حاجی عەلی دادەنێت
10/11/2026
D هەواڵ و چالاکی
دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە یاوەری ژمارەیەك لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی و هەڵسوڕاوان لە شەشەمین ساڵیادی کۆچی دوایی، سەردانی ئارامگەی قادر حاجی عەلی، سەرکردەی سیاسی دیاری هەرێمی کوردستانی كرد و چەپکە گوڵی رێز و وەفای لەسەر ئارانگەكەی دانا و هاوخەمی قوڵی بۆ خانەوادەكەی دوپاتكردەوە.
قادری حاجی عەلی، ساڵی (1955) لە بنەماڵەیەکی ناسراو و رۆشنبیری شاری سلێمانی، لەدایک بوە، سەرکردە و یەکێک لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری بزوتنەوەی گۆڕان، شەش ساڵ لەمەوبەر و لە 10ی تشرینی دوەمی 2020 دوای توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
فۆتۆ/ بڕیار نامیق