ماڵئاوایی سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زن
21/12/2020
کۆمەڵایەتی
پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له 21/12/2015 كوردۆ قاسم یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، دوای ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی، له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی له ژیان و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانی كرد.
كورد قاسم، گه‌نجێكی بزێو و چالاك و بوێری كوردانی فه‌یلی له‌شاری به‌غداوه، بڕیاری وه‌ستانه‌وه دژی زوڵمی به‌عس ده‌دات، له ساڵی 1952 لەبەغدا چاوی به ژیان هه‌لهێناوه، لە سەرەتای دامەزراندنی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان له‌نێو رێكخراوه‌كه‌دا کاری کردووە.
ساڵی 1970 لە شانە سەرەتاییه‌كانی کۆمەڵەی مارکسیی لینینیی کوردستان ده‌ست به‌كاری رێكخستن ده‌كات، هاوكات ئه‌ندامی دەستەی دامەزرێنەری رێکخراوی هەڵۆی سوور بووە، ساڵی 1977 بۆ 1979 زیندانیی سیاسی بووە لە شاری بەغدا، وه‌ك باسی ده‌كه‌ن له زیندانیش كه‌سێكی زۆر هێمن و به‌وره ووه، هه‌روه‌ها ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵە بووه، له 1980 پەیوەندیی بە ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووەو له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌بێته ناوێكی دیار‌و نمونه‌ی ئازایه‌تی و قاره‌مانیی، لەدوای پرسه‌ی ئەنفالیش ده‌بێته لێپرسراوی رەتڵی پارتیزانەکانی گەرمیان.
كوردۆ قاسم له‌دوای راپەرینی 1991ه‌وه به‌رده‌وام بووه له خه‌بات و چەندین پلەی لێپرسراوێتی سیاسی و رێکخراوەیی و سەربازیی بینیوە. تا ساڵی 2009 ئەندامی سەرکردایەتیی ی.ن.ک بووە، دواتریش هه‌ر له سه‌ره‌تای پێكهێنانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا رۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه‌و یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه و دوایین پله‌ی له‌ناو گۆڕاندا، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی بووە.
هاوكات پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌یه‌كی دێرین و خاوه‌ن مێژوو و خه‌باتێكی پاك و پڕ سه‌روه‌ری بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ر له كاری رێكخراوه‌ییه‌وه تاوه‌كو خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی، هه‌میشه پشتیوان و هاوڕێی گه‌نجه ره‌خنه‌گره‌كان بووه.
به‌داخێكی زۆره‌وه، رۆژی 21/12/2015 له‌ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا، دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی له ژیان كرد.
ئه‌وكات نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌و داخه خه‌مناكه‌وه، پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ كه‌سوكارو هاوڕێكانی راگه‌یاند و وتی "به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوڕێی خۆشه‌ویستم كاك كوردۆم بیست، كۆچی دوایی هاوڕێ كوردۆ، یه‌كێك له قاره‌مانه‌كانی شۆڕشی كوردستان و دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌و هه‌موو ته‌جروبه‌و شاره‌زاییه‌وه كه هه‌یبوو، زیانێكی گه‌وره‌یه له خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان، به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له ئێوه‌و بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێ كورده‌و له خزم و كه‌سوكاری، له‌هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رو هاوخه‌باته‌كانی ده‌كه‌م، گیانی شاد و یادی هه‌میشه زیندوو بێ".