جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی و باژێڕوانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە

05/07/2020

بەمەبەستی تاوتوێکردنی دواین گۆڕانکاریە سیاسەکان و دۆخی بژێوی و تەندروستی هاوڵاتیان، ئەم هەفتەیە هەریەکە لە جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ و باژێڕوانەکانی بزوتنەوەی‌ گۆڕان  کۆدەبنەوە.

شەماڵ عەبدولوەفا، سکرتێری‌ کاروباری‌ باژێرەکان و ئەندامی‌ خانەی‌ راپەڕاندن رایگەیاند؛ بڕیارە سبەینێ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان لە مەکۆی‌ سەرەکی‌ کۆببێتەوە رۆژی‌ چوارشەممەش باژێروانەکان و رۆژی‌ پێنجشەممەش کۆبونەوەی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بەڕێوەدەچێت.

 وتیشی:لە کۆبونەوەکاندا  بژێوی‌ خەڵک و دۆخی‌ تەندروستی‌ و دۆزینەوەی‌ دەرچەیەک بۆ دەربازکردنی‌ هەرێمی‌ کوردستان لەو قەیرانانەی‌ تێیکەوتوە و ئەنجامی کۆبونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و لایەنە سیاسیەکان و پرسی چاکسازی گفتوگۆیان لەسەردەکرێت.

ئەندامەکەی خانەی ڕاپەڕاندن ئەوەشی ئاشکراکرد؛ بڕیارە لە کۆبونەوەکاندا، چەند پرسێکی ناوخۆیی و بەتایبەت  بەستنی‌ کۆنفڕانسی‌ نیشتیمانی‌ تاوتوێبکرێن.



هەواڵی زیاتر