گۆڕان سەردانی کۆنسوڵگەریی ژاپۆن دەکات
06/10/2026
وەفدێکی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی نوسینگەی کۆنسوڵخانەی ژاپۆن
لە هەرێمی کوردستان کرد و لەلایەن هیتۆشی ئیشیزوکا Hitoshi Ishizuka کۆنسوڵی ژاپۆن
پێشوازییان لێ کرا.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و
رۆڵی ژاپۆن لە پشتیوانیی گەشەپێدانی ژیانی سیاسی، بەهێزکردنی دیموکراسی و حوکمڕانیی
باش لە هەرێمی کوردستان کرا. وەفدی گۆڕان کە پێکهاتبوون لە دلێر عەبدولخالق و ڕۆڤان
سەروەت و چۆمان محەمەد خواستی بزوتنەوەکەیان بۆ سودوەرگرتن لە ئەزمونی ژاپۆن لە بەهێزکردنی
دامەزراوەکان، شەفافیەت و ئیدارەدانی کارا لە کایەی حوکمڕانی و پارتە سیاسیەکان نیشاندا.
هەروەكا دەرفەتەکانی سوودوەرگرتن لە بەرنامەکانی هاوکاریی
ژاپۆن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، لەوانە بەرنامەکانی ئاژانسی جایکا لە بواری تواناسازی،
تاوتوێ کران. لەگەڵ گرنگیی پەرەپێدانی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی لەگەڵ پارتە سیاسی
و دامەزراوە پەیوەندیدارە ژاپۆنییەکان خستەڕوو، بە ئامانجی بەهێزکردنی کاری حزبی و
بەشداریی دیموکراتی.